بەرشەلۆنە متمانە بە رۆناڵد ئاراخۆ دەدات

0
1250
ئاراخۆ

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە هیچ یاریزانێکی دڵی بەرگری نەکڕێت و متمانە بە یاریزانی لاوی ئۆرۆگوایی یانەکەی، رۆناڵد ئاراخۆ بداتەوە کە بۆ تیپی دووەمی یانەکە یاری دەکات.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەکانی وەرزی داهاتوو پشت بە ئەم یاریزانە دەبەستێت و بە یەکجاری بۆ تیپی یەکەم سەریدەخات، یانەکە بڕیاریداوە بە یەکجاری تۆدیبۆی بەرگریکاری فەرەنسی بفرۆشێت، کە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ یانەی شاڵکەی ئەڵمانی یاری دەکات.

رۆژنامەکە دەڵێت” پێشتر ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە متمانەی بە ئاراخۆ هەبووە تا  تۆدیبۆ، ئەو ئەم یاریزانەی پێ باشتر بووە تا لە تیپی یەکەم یاری بکات.

رۆناڵد ئاراخۆ ئۆرۆگواییەو تەمەنی 21 ساڵە، لە دڵی بەرگری یاری دەکات و باڵای 1.92 سم  و کێشی 82 کگم دەبێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this