جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆزپاکستان بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا

0
90

SNN

رۆژی یەکشەممە جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆزپاکستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆچی داوییکرد وەک حکومەتی وڵاتەکەی رایگەیاندووە.

ژووری ئۆپراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا سەربە حکومەتی ئۆزپاکستان رایگەیاندووە “ئۆکتام بارنۆیف لە تەمەنی 56 ساڵیدا بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە”.

وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە کە جێگری سەرۆکوەزیران کۆتاییەکانی مانگی تەمموزی رابردوو خراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا و دواتر لە ئەڵمانیا چارەسەری وەرگرتووە.

لە ئۆزپاکستان تائێستا 51235 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 429 کەسی کوشتووە، بەرز و نزمیی لە حاڵەتەکانی تووشبوون هەیە و لە ئێستادا لە ئاستێکی بەرزدایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this