ڤیدیۆ:کەین و مین سۆن مێژوویان نوسییەوە

0
377
تۆتنهام- فۆتۆ دەیلی مەیل

SNN Sport

لە خولی ئینگلتەرا لە رکابەرییەکانی هەفتەی دووەم، یانەی تۆتهام گەڕایەوە بۆ بردنەوەکانی و توانی 5-2 لە یانەی ساوسهامپتۆن بباتەوە و پاڵەوانی یاریەکەش مین سۆن و هاری کەین بوون.

پێنج گۆڵی تۆتنهام لە لایەن یاریزانان مین سۆن 4 گۆڵ و گۆڵی پێنجەمیش هاری کەین تۆمار کرد.

دوو گۆڵی ساوسهامپتۆن ئینگس تۆماری کرد.

هەروەها کەین توانی 4 گۆڵ بۆ مین سۆن دروست بکات  و سۆنگیش 4 گۆڵ کرد، بەمەش  لە مێژووی خولی ئینگلتەرا، تا ئێستا نەبووە  یاریزانێک 4 گۆڵ بکات و یاریزانێک 4 گۆڵ لە یەک یاری  دروست بکات.

تۆتنهام پاش دۆڕانی لە هەفتەی یەکەم بە ئێڤەرتۆن، توانی یەکەم سێ خاڵ لە خولەکە بە دەست بهێنێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this