تا ئێستا هیچ راپۆرتێکی چاکسازی نەهاتۆتە پەرلەمان

0
274
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان

SNN

ئەندامێکی  لیژنەی دارایی لە پەرلمانی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکی یاسای چاکسازی نەهاتۆتە پەرلەمانی کوردستانی هیچ وادەیەکیش بۆ هاتنی دیار نییە.

عەلی حمە ساڵح، ئەندامی لیژنە دارایی لە پەرلەمان کوردستان بە SNNی ڕاگەیاندن: تاوەکو ئێستا من قسە بۆ ئێوە دەکەم هیچ راپۆرتێک لە بارەی لیژنەکانی چاکسازی و یاسایی چاکسازی نەهاتۆتە پەرلەمانی کوردستان هیچ وادەیەکیش بۆ هاتنی ئەو ڕاپۆرتە دیار نییە.

وتیشی، “بەپێی پڕۆژە یاساکە حکومەتی هەرێمی کودستان دەبێت هەموو سێ مانگ جارێک راپۆرتێک پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکات و لە راپۆرتەکەدا باس لەو رێکارە و هەنگاوانە بکات کە ناویەتی بۆ بواری چاکسازی لە تەواوی کایەکانی نێو حکومەت و کەرتی گشتی و تایبەتیش”.

یاسایی چاکسازی لە 1ی 7 ئەمساڵ کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن و دەبوو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان راپۆرتی یەکەمی خۆی تایبەت بە پرسی چاکسازی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان بکردایە بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانناردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this