“بڕیاره‌كه‌ى ئاوات شێخ جه‌ناب مانگانه‌ 9 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ “

0
356
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان

SNN – بڕیار محەمەد

ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ماوەی چەندین ساڵە گۆڕینەوەی پارەی نەوت لە دۆلار بۆ دینار دەدرێت بە یەك بانك ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر حكومەت خۆی راستەوخۆ دۆلار بە بازرگان و بانكەكان بفرۆشێت، مانگانه‌ داھات بە قەبارەی 9 ملیار دینار زیاددەكات”.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ماوەی چەندین ساڵە گۆڕینەوەی پارەی نەوت لە دۆلار بۆ دینار دەدرێت بە یەك بانك، پێشتر ھەر 100 دۆلار بە 117 ھەزار دینار دەدرا بە بانكی كوردستان و ئەو خۆی لە بازاڕدا دەیفرۆشت، پاشان گوازرایەوە بۆ ئاڕ تی بانك و 100 دۆلار دەدرا بە 120 ھەزار دینار”.

وتیشی : “لە كابینەی پێشوو ئەم كابینەیه‌ش چەندین جار داوامانكردووە ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دینار لە یەك بانكی تایبه‌ت وەربگیرێتەوە و حكومەت خۆی راستەوخۆ دۆلار بە بازرگان و بانكەكان بفرۆشێت، بەوەش ھەم داھات بە قەبارەی 9 ملیار دینار زیاددەكات (ئەگەر 300 ملیۆن دۆلار بفرۆشێت) ھەم جوڵەی دارایی دروستدەبێت”.

به‌ وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، “پێشتر مانگانە حكومەت 300 ملیۆن دۆلاری دەگۆڕیەوە، ھەندێك مانگ قازانجی ئەم بانكانە لە رابردوودا 27 ملیار دینار بووە (بە 117 وەریاندەگرت و بە 127 دەیانفرۆشت)، به‌م دووایيە قازنجی مانگانە دابەزی بۆ 9 ملیار دینارە بە ( 120 ھەزار وەریاندەگرت و بە 123 هەزار دەیانفرۆشت)”.

عەلی حەمەساڵح ئەوەشی خستەڕوو: “بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلییەكان و كۆمپانیاكان و نووسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەشداربن لەو پرۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار”.

لەبارەی بڕیارەكەی وەزارەتی داراییەوە عەلی حەمەساڵح باش له‌وه‌شده‌كات: “ئەمە بڕیارێكی باشە و ئێمەش چاودێری دەكەین بۆ جێبەجێبوون”.

دوێنی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: “لەسەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی یٔاشكرادەبێت”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this