ڤیدیۆ:لیڤەرپوڵ لوتکەی لە بلوز بردەوە

0
487
سادیۆ مانێ خاوەنی دوو گۆڵی یاریەکە

SNN Sport

لە خولی ئینگلتەراو لە رکابەرییەکانی هەفتەی دووەم، یانەی لیڤەرپوڵ توانی لوتکەی ئەم هەفتە 2-0 لە چێڵسی بباتەوە و دووەم بردنەوە لە خولەکە بە دەست بهێنێت.

یاریەکە لە یاریگای ستامپفۆرد بریدج لە لەندەن بەڕێوەچوو،گێمی یەکەم هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون،لە چێڵسی کریستنسنی دانیمارکی کارتی سووری پێدرا.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی لیڤەرپوڵ توانی لە خولەکانی 50و54 بە دوو گۆڵی مانێ پێشبکەوێت و ئەنجامەکە بکاتە 2-0.

دواتر چێڵسی هەوڵی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، لە کۆتایدا یاریەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام بۆ یانەی لیڤەرپوڵی پاڵەوان تەواو بوو.

خاڵەکانی ریدز لە سێیەمی ریزبەندی بووە 6 خاڵ، یانەی چێڵسی بە 3 خاڵ لە پلەی دەیەم دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this