كرۆس:”رامۆس باشترین سه‌ركرده‌یه‌”

0
178
رامۆس و کرۆس

SNN Sport

تۆنی كرۆس ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هاوڕێكه‌ی له‌ ریاڵ مه‌درید  سێرجیۆ رامۆس باشترین سه‌ركرده‌یه‌ .

له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا كروس وتی:” كاتێک رامۆس بۆچوونێکی ده‌بێت له‌ بابه‌تێك ،  له‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئه‌ركی تیپه‌كه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:”هه‌ست به‌ شه‌رم ناكات له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ریاڵ مه‌درید و هیچ یاریزانێكم نه‌دیووه‌ پێشتر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كرد بێت، بۆیه‌ ئەگه‌ر قسه‌مان  له‌ سه‌ر سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ بێت ، به‌ بۆچوونم رامۆس باشترین كه‌سە كه‌ بتوانێت ئه‌و نازناوه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات”.

بۆ پارێزگاریكردن له‌ سه‌ر نازناوه‌كه‌ ،پاش ئه‌وه‌ی کوڕانی زینه‌دین زیدان له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ،ئەمشەو رووبەڕووی سۆسیداد دەبنەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this