له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا  قووه‌ جه‌وییه‌ یاریگای كه‌ربه‌لا وەك یاریگای خۆی  دیاری ده‌كات

0
140
یانەی قووە جەوییەی عێراقی

SNN Sport

یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ خاك و یاریگای خۆی  له‌ پێشبڕكێی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له‌ كۆپی داهاتووی دیاری كرد.

حمادی ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی قووه‌ جه‌وییەی عێراقی‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی:” ئیداره‌ی یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌  بڕیاریدا به‌ هه‌ڵبژاردنی یاریگای كه‌ربه‌لای نێوده‌وڵه‌تی بۆ له‌ خۆگرتنی یارییه‌كانی تیپه‌كه‌  له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا “.

ئاشکرای کرد کە:” تیپه‌كه‌ هه‌موو توانایه‌كی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌ وه‌رزی داهاتووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ پێشكه‌شكردنی وێنه‌یه‌كی  پرشنگدار له‌ سه‌ر تۆپی پێی عێراق “.

جێی ئاماژه‌پێكردنه‌  كه‌ كۆپی  وه‌رزی نوێی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this