
بارانبارینى به‌خوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه، ده‌شڵێت :”زستانى ئه‌مساڵ به به‌راورد به چه‌ند ساڵى پێشوو زۆر ساردتر ده‌بێت”.
ئه‌حمه‌د تمیمى، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى عێراق له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا باس له دۆخى كه‌شوهه‌واى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: “له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو (تشرینى یه‌كه‌م)، شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌خوڕ عێراق ده‌گرێته‌وه و پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن”.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانى گه‌رما ده‌ست به دابه‌زین ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانى هاتنى ئه‌و شه‌پۆله بارانه به‌خوڕه‌یه”.
له‌باره‌ى ئه‌و شه‌پۆلى خۆڵبارینه‌ى كه “باسده‌كرێت روو له عێراق ده‌كات”، ئه‌حمه‌د تمیمى روونیده‌كاته‌وه: “شه‌پۆلێكى خۆڵبارین پارێزگاكانى باشووى عێراق ده‌گرێته‌وه”.
ده‌رباره‌ى پێشبینیهكانى بۆ زستانى ئه‌مساڵ ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ده‌ڵێت: “پێشبینى ده‌كه‌م زستانى ئه‌مساڵ به به‌راورد به زستانى ساڵانى پێشوو ساردتر بێت و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما زۆر زیاتر تێیدا رووبدات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی زیدان لەسەر یاری ئیلچی
2020-12-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17