ڤیدیۆ:حەبیبی سویدی  پاش 17 چركه‌ ركابه‌ره‌كه‌ی به‌ لێدانی كوشنده‌ دەخاتە سه‌رزه‌وی

0
200
خەمزات چیماێڤ و جیرالد میرشێرت

SNN Sport

حه‌مزات چیماێڤی سویدی توانی ، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی  له‌ به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی جیرالد میرشێرت به‌ لێدانی كوشنده‌ یه‌كلایی بكاته‌وه‌، ئەمەش  پاش ته‌نیا  17 چركه‌ له‌ سه‌رده‌ستپێكردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان ، له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزشی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكڵاوه‌كان ” UFC”.

حه‌مزات چیماێڤی کە ڤە ( حه‌بیبی سویدی ) ناسراوە، له‌ ركابه‌ره‌كه‌ی برده‌وه‌ پاش لێدانی بە بۆکسێکی به‌هێز به‌ ده‌ستی راستی پاش 17 چركه‌  له‌ ده‌ستپێكی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌  له‌ شاری لاس ڤیگاس له‌ ولایه‌تی  نیڤادا ئەنجامدرا.

چیماێڤی تەمەن 26 ساڵ سێیەم بردنەوەی بوو لە “UFC” حەوتەم رووبەڕووبوونەوەی بوو لە پیشەکەیدا بە بێ هیچ دۆڕانێک.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this