“25ی ئەم مانگە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم”

0
3797
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNNـ بڕیار محەمەد

وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کودستان رایدەگەیەنێت هه‌ركات به‌غدا پشكى هه‌رێمی هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ بكات، وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

سەرچاوەیەک لە وەزارتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هه‌ركات به‌غدا پشكى هه‌رێمی هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ بكات، وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

وتیشی: “تاوه‌كو به‌غدا پارە ڕه‌وانه‌ نه‌كات، ناتواندرێت مووچه‌ دابه‌ش بكرێت، بڕیار وایە تاوەکوو 25 ی مانگ 320 ملیار دینارەکە ڕه‌وانه‌ بكرێت هەر لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی دابەشکردنی مووچە دەست پێدەکەن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this