
بۆندسلیگا
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی رابیتەی خولی ئەڵمانیا کاتی کۆتایی بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکەی دیاری کرد.
رابیتەی خولەکە بڕیاریدا یارییەکانی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا لە رۆژی شەممە 16ی ئایار بە بێ ئامادەبوونی هاندەران دەستپێبکاتەوە، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی نیشاندا بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە، کە لە مانگی ئازاری رابردووەوە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە رۆژی شەممە شاڵکە رووبەڕووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە و یانەی بایرن میونخ رووبەڕووی یۆنیۆن بەرلین ببێتەوە لە 17ی ئایار لە رۆژی یەکشەممەو لە رۆژی هەینی 15ی ئایار هیچ یارییەک ئەنجام نادرێت.
خولی ئەڵمانیا 25 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بایرن میونخ 55 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە 51 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئێران بنکەیەکی ئەتۆمی لەژێر زەوی بنیاتدەنێت
2020-12-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17