پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی سەردەمی حیزبی بەعس هەڵدەوەشێنێتەوە

0
711

SNN

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ ژمارەیەک بڕیار و پڕۆژە یاسا دەکات، دیارترینیان ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی رژێمی بەعسە.

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەی پەرلەمان ئەمڕۆ دووشەممە 21ی ئەیلول، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 218ی ساڵی 2002ی رژێمی بەعسی روخاو دەدات کە بەگوێرەی بڕیارەکە ساڵانی خزمەتی سەربازی لە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەریدا ھەژمار ناکرێت.

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەبارەی ھەمواری پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی کە وەک یەکێک لە پێشمەرجە سەرەکییەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت دیاریکراوە، چونکە لە ئێستادا دادگاکە بەھۆی خانەنشین بوونی ژمارەیەک ئەندامییەوە رێژەیی یاسایی بۆ کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی بوونی نییە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this