خۆپیشاندەران لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوە

0
452
خۆپیشاندان

وەک پێشتر بەڵێنیاندابوو، گروپی ناڕەزایی ئەمڕۆ 7ی ئایار لە بەردەم دادگای سلێمانی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو تێیدا بەییانامەیەکیان پێشکەشکرد.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، لای هەمووان ئاشکرایە بەهۆی دزی و گەندەڵییەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم و شکستیان لە بەڕێوەبردنی وڵات، رۆژبەڕۆژ گوزەرانی هاووڵاتیان خراپتردەبێت، ئەمەش ژیانی هاووڵاتیانی رووبەڕووی مەترسی کردۆتەوە.

داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن لە چەند خاڵێدا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن

1- پاکردنەوەی لیستی مووچەخۆران لە بندیوار
2- شەفافکردنی داهات و خەرجی لە دۆسییەکانی نەوت و گومرگ
3- بەدورگرتنی مووچەو بژێوی هاووڵاتیان لە ململانێی سیاسی و حزبی
4- سەربەخۆبوونی تەواوی دادگاکان
5- دامەزراندی سەرجەم وانەبێژ و خۆبەش و گرێبەستەکان
6- دەسەڵات واز لە دروستیکردنی قەیرانی ساختە بێنێت

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this