یانه‌ی شورته‌ی عێراقی یه‌كه‌م توشبووی كۆرۆنای له‌ ریزه‌كانی راگه‌یاند

0
888
گۆنزالۆ رۆدریگێز

SNN Sport- حسین کەرکوکی

تیپی تۆپی پێی یانه‌ی شورته‌ی عێراقی یه‌كه‌م تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ریزەکانیدا راگه‌یاند، ئەمەش له‌ میانه‌ی ئاماده‌بوونی له‌ دۆحه‌ی قه‌ته‌ر و به‌شداریكردنی  لە خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا.

یانه‌كه‌  له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” گۆنزالۆ رۆدریگێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری لێهاتووی جه‌سته‌یی  تووشی ڤایرۆسی  كۆرۆنا بووه‌ “.

به‌یاننامه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌ کە:” گونزالۆ رووبه‌ڕووی كەره‌نتینه‌ و پرۆتۆكۆڵه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیاوه‌  پشتی بەستراوه‌ و دانراوە”.

هەروەها یانه‌كه‌ بڕیاریدا بوو به‌ جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رار محه‌مه‌دی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ ، پاش بوونی گومان له‌ تووشبوونی به‌  ڤایرۆسی كۆرۆنا.

یانەی شورتە شەوی رابردوو دوای ئەوەی 1-1 لەگەڵ یانەی ئیستقلالی ئێرانی یەکسانبوو، توانی بۆ قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا سەربکەوێت و قۆناغی گروپەکانی بڕی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this