تیپی لۆس ئه‌نجلس رێز له‌  كۆبی براینت ئه‌ستێره‌ كۆچکردووه‌كه‌ی  ده‌گرێت

0
97
یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرز

SNN Sport

تیپی لۆس ئه‌نجلس لێكه‌رز  رێزی له‌ ئه‌ستێره‌ كۆچ كردووه‌كه‌ی ( كۆبی براینت ) گرت، ئەمەش  له‌ میانه‌ی ئه‌و یارییه‌ی له‌گەڵ تیپی دنیڤه‌ر ناگتس كۆی كردبوونەوە و ئه‌نجامه‌كه‌ی  به‌ 105-103 خاڵ برده‌وه‌.

یاریەکە له‌ میانه‌ی ركابه‌رییەكانی كۆتایی ناوچه‌ی خۆرئاوا بوو  له‌ رابیته‌ی نیشتمانی  باسكه‌ی ئه‌مریكا،به‌مه‌ش  لێكه‌رز له‌  زنجیره‌ی یارییه‌كان به‌ 2- 0 پێشكه‌وت ، یاریزانانی لێكه‌رز درێسی (Black Mamba) یان پۆشی بوو  له‌ رێزلێنانی براینت  كه‌ له‌ رووداوی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر گیانی له‌ ده‌ستدا بوو.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ ئه‌نتۆنی دیڤێس كه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، پێش  كۆتایی یاریه‌كه‌ به‌ 2.1 چركه‌، له‌ كاتی تۆماركردن خاڵه‌كان هاواری كرد و وتی:”( كۆبی )”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this