فابریگاس:”مانێ باشترین یاریزانی پریمه‌ر لیگه‌”

0
132
فابریگاس و مانێ

SNN Sport

سیسك فابریگاس یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی پێشووی ئارسناڵ و چێڵسی و ئێستای مۆناكۆی فه‌ره‌نسی، بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی سادیۆ مانێی سه‌نیگالی و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ باشترین یاریزانه‌ له‌ خولی ئینگلیزیی  له‌ ئێستادا.

فایریگاس له‌ تویتێكیدا له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر وتی:” جارێكی تر ده‌یڵێمه‌وه‌ ، مانێ باشترین یاریزانه‌ له‌ خولی ئینگلیزی”.

تویته‌كه‌ی فابریگاس پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ مانێ شەوی رابردوو بردنه‌وه‌ی بۆ لیڤه‌رپوڵ به‌ده‌سهێنا ، پاش تۆماركردنی 2 گۆڵ  له‌ یانه‌ی چێڵسی  له‌ سه‌ر یاریگای ( ستامفۆرد بریدج )،ئەمەش له‌ چوارچێوه‌ی ركابه‌رییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی ئینگلیزیی بوو بۆ وه‌رزی 2020-2021.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this