ئەو کۆچبەرانە دیپۆرتدەکرێن کە لە فەڕەنساوە خۆیان دەگەیەننە بەریتانیا

وێنە: The Times
SNN
جێگری وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، به نیازن هه‌فتانه گه‌شتی ئاسمانی ئاماده بكه‌ن بۆ دیپۆرتكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له وڵاتی فه‌ڕه‌نساوه به چووپ و به‌له‌م روو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن.
پریتی پاتێل رایگەیاند: دۆخەکە بە مەترسیدار ناودەبەن، لەبەر ئەوە هه‌فتانه فرۆكه‌ی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێت بۆ دیپۆر كردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له ڕێگای ئاوه‌وه ڕوو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن. پلانیان وایه كه دیپۆرتی ئه‌و وڵاتانه‌یان بكه‌ن كه یه‌كه‌م جار داوای مافی پەنابەرێتییان تێدا كردووه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا به ڕۆژنامه‌ی تەلەگرافی راگه‌یاندووە دوو بنكه‌ی سه‌ربازی كۆن بهكاردەهێنرێن بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی ئاوه‌وه روو له به‌ریتانیا ده‌كه‌ن و تاكو لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسه‌كانیان بكرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا شەش هەزار و 300 كۆچبه‌ر له رێگه‌ی ئاوی فه‌ڕه‌نساوه ڕوویان له به‌ریتانیا كردووه، هەزار كۆچبه‌ر له‌و كۆچبه‌رانه په‌نجه‌مۆری وڵاتێكی دیكه‌یان هەبووە كه تێیدا داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه. هه‌ر بۆیه به‌م زووانه، به‌ریتانیا دیپۆرتیان دەکاتەوە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17