عێراق لە هەوڵی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادایە

0
173

SNN

حازم جومەیلی بریکاری وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: تەندروستی عێراق هەماهەنگی لەگەڵ چین و ئیمارات دەکات بۆ دروستکردنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا.

جومەیلی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عێراق هەماهەنگی لەگەڵ چین و ئیمارات و وڵاتانی دیکە دەکات لە کێبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و لە تاقیکردنەوەکانی ڤاکسینەکەدا بەشدارە، بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت لە سەلامەتی و کاریگەری ئەو ڤاکسینە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە سێ تاقیگەی عێراقدا بە هەماهەنگی وڵاتان کار بۆ گەشەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێت، عێراقیش وەک هەر وڵاتێکی دیکە خوازیارە لە کاتێکی زوودا ڤاکسینی کۆرۆنا ئامادەبێت.

بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە کێبڕکێدان بۆ دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، روسیاش وەک یەکەم وڵاتی جیهان ئامادەبوونی ڤاکسینێکی راگەیاند و دەست بە کوتانی هاووڵاتییان کرا، لەدوای ئەویش چین ڤاکسینێکی دروستکراوی وڵاتەکەی بە خۆبەخشان دا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this