بەرواری تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی عێراق دیاری کرا

0
106
ناوبژیوانانی خولی عێراقی

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

لیژنه‌ی ناوه‌ندی ناوبژیوانان له‌ ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی دیاری كرد ، ئەمەش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ وه‌رزی 2020-2021ی خولەکە كه‌ بڕیاره‌ 25ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێبكات.

عه‌لا عه‌بدولقادر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ وتی:” لیژنه‌ ناوبژیوانان بڕیاریدا به‌دانانی خشته‌یه‌كی دیاریکراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانان به‌ پێی شوێنی جوگرافی و تاقێكردنه‌وه‌كان رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ پارێزگاكانی باكوور و ناوچه‌ی خۆرئاوا ده‌ستپێدەكات و شاره‌كانی ( هه‌ولێر، سلێمانی ،دهۆك ، زاخۆ ،كه‌ركوك ، موسڵ ، دیالە، سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار بگرێته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانانی به‌غدادی پایته‌خت رۆژی 14 تشرینی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت “.

هه‌روه‌ها وتی:” تاقێكردنه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ به‌ پێی ئەو  خشته‌ی دانراوه‌ و له‌ ناوچه‌ی ناوەڕاست رۆژی 15 تشرینی یه‌كه‌م له‌شاره‌كانی نه‌جه‌ف ،كه‌ربه‌لا ، بابل و دیوانییه‌ به‌رێوه‌دچێت “.

لەکۆتایدا وتی:” رۆژی 16 تشرینی یه‌كه‌م واده‌ی تاقێكردنه‌وه‌كانی ناوبژیوانانی ناوچه‌ باشوور دەبێت  له‌ پارێزگاكانی به‌سڕه‌ ،میسان ، موسه‌نا و واست و ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان رۆژی 17 هه‌مان مانگ كۆتایی پێبێت كه‌ ته‌رخان ده‌كرێت  بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ تاقێكردنه‌وه‌كان به‌ پێی رێکكاره‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ئه‌نجام ده‌درێن  له‌ پێناو دابینكردنی سه‌لامه‌تی هه‌مووان “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this