ئه‌گه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى سیروان به‌رده‌وامی هه‌بێت به‌شێكى گه‌رمیان بێ ئاوده‌بن

0
198

SNN-سیروان حه‌سه‌ن

به‌رێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار ئاشكراى ده‌كات به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى رووبارى سیروان قه‌یرانى كه‌مئاوى له‌ سنوورى شارى كه‌لار دروستبووه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پشت به‌ ئاوى سه‌ر زه‌وى ده‌به‌ستن بۆیه‌ به‌شێك له‌ گه‌ره‌كه‌كانى شاره‌كه‌ بێ ئاوده‌بن.

سامان ره‌حیم به‌رێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار به‌ SNNى راگه‌یاند: ماوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن وڵاتى ئێرانه‌وه‌ ئاوى رووبارى سیروان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ رێژه‌ى گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌ لایه‌ن به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ زیاتر كراوه‌ ئه‌مه‌ش كارگیه‌رى راسته‌خۆى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ئاو له‌ كه‌لار كردووه‌.

وتیشى، “ئێمه‌ له‌ سنوورى كه‌لار پشت به‌ ئاوى سه‌ر زه‌وى ده‌به‌ستین، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى سیروان به‌رده‌وامى هه‌بێت زیاتر له‌ 10 گه‌ڕه‌كى كه‌لار بێ ئاو ده‌بن”.

پێشتر له‌به‌ر زۆربوونى رێژه‌ى ئاو فه‌رمانگه‌ى ئاوى كه‌لار له‌ پێناو زیادبوونى ئاوى ژێر زه‌وى كه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مبووه‌وه‌ بیرى ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى داخست كه‌ ئاوى ژێر زه‌وییان پێده‌درا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this