وردەکاری گرێبەستی مۆراتا لەگەڵ یۆڤانتۆس

0
219
مۆراتا

SNN Sport

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە تەواوی گرێبەستی لەگەڵ ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی و هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووەو شەوی رابردوو یانەکە وێنەی یاریزانەکەی بڵاوکردەوە کە سەفەری شاری تۆرینۆی کردبوو بۆ واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمە پیرەکە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا وردەکاری گرێبەستی ئەم یاریزانەی لەگەڵ یۆڤانتۆس بڵاوکردووەتەوەو  ئاشکرای دەکات گرێبەستەکە بە خواستنە بۆ ماوەی دوو ساڵ، لەگەڵ بژاردەی کڕین لە دوای دوو ساڵەکە بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها یانەی یۆڤانتۆس بڕیاریداوە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ مووچە بەم یاریزانە بدات، لەگەڵ 2 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پاداشت، ئەمەش لە کاتی گۆڕانکارییەکان و بردنەوەی نازناوەکان.

چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوو هەردوولا واژوو لە سەر گرێبەستی نێوانیان بکەن و جارێکی تر مۆراتا درێسی بیانکۆنێری بپۆشێتەوە.

مۆراتا لە 2014 تا 2016 بۆ یانەی یۆڤانتۆس یاری کردووە، توانیویەتی لە 63 یاری 15 گۆڵ تۆماربکات.

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت بۆ شوێنی مۆراتا گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بکات،لە ئێستادا ئەم یانەیە لە گفتگۆدایە لەگەڵی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this