گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 22/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1058
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (22/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • رێککەوتنی سوارێز و ئاتلەتیکۆ مەدرید.
  • ئۆرۆگواییەکە بۆ دوو وەرزی داهاتوو دەبێتە یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و لە لایەن یانەی بەرشەلۆنە پلیتی رۆشتنی وەرگرتووە.
  • هەروەها یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەستبەرداری مۆراتا بووە، بەرشەلۆنە ساڵی یەکەم بەشێک لە مووچەی سوارێز دابیندەکات.
  • سیمیدۆ نزیکدەبێتەوە لە یانەی وڵڤەرهامپتۆنی ئینگلیزی، سێرجینیۆ دیست و ئێمەرسۆن جێگرەوەی ئەو یاریزانە دەبن.

ئاس:

  • بومەلەرزەی سوارێز.
  • هێرشبەرەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە گفتوگۆدایە بۆ رۆشتنی بە ئازاد و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئاتلەتیکۆمەدرید بکات.
  • گرێبەست بۆ دوو ساڵ لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید دەکات.
  • مۆراتا بە خواست پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس دەکات کە 10 ملیۆن یۆرۆ مووچەی پێدەدرێت لەگەڵ بژاردەی کڕین.
  • لێدان لە پێناو ژمارە 9.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەی یاریزانێکی هێرشبەر ناکاتەوە، بەڵام زیدان نامەیەک ئاڕاستەی یانەکە دەکات و داوای گواستنەوەی دەکات.

مارکا:

  • ئامانجی ئاتلەتیکۆ مەدرید.
  • یانەکە هەنگاوێکی ماوە گرێبەستی سوارێز بۆ دوو ساڵی داهاتوو تەواو بکات و ئامانجەکەی سیمیۆنی راهێنەر بهێنێتە دی.
  • مۆراتا نزیکبووەتەوە لە جێهێشتنی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ و بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
  • لە هێڵی هێرشبردن، زیدان تەنیا متمانەی بە بنزیمە هەیە، کاڤانی پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کراوە، بەڵام ئەوان نایانەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

سپۆرت:

  • لێدانی سوارێز.
  • سوارێز رێککەوتنی سەرەتای لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کردووەو بە ئازاد یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
  • بەڵام بەرشەلۆنە بە باشی نازانێت ئەم یاریزانە بە ئازاد بۆ رکابەرێکی راستەوخۆی  بڕوات.
  • کارەکانی فرۆشتنی یاریزانێکی تر، ڤیدال لە یانەی ئینتەرمیلان پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا.
  • سیمیدۆش کارەکانی کۆتایی لە یانەکە دەکات بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ وڵڤەرهامپتۆن بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی فرۆشتنی موسا واگی بۆ یانەی پاوک سالۆنیکی یۆنانی راگەیاند.
  • ئێستا یانەکە 2 هەفتەی لە بەردەمدا ماوە بۆ ئەوەی 4 گرێبەست بکات.
  • یانەکە چاوەڕوانی فرۆشتنی چەند یاریزانێکی دەکات لە پێناو ویناڵدۆم، ئیریک گارسیا، دیست و لاوتارۆ مارتینێز.
  • لویس رۆبیالیس بە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا هەڵبژێدرایەوە بۆ 4 ساڵی داهاتوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this