ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی عێراق رێنماییه‌كانی فیفا پێشێل ده‌كات

0
138
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و فیفا

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق رێنماییه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ( فیفا )ی پێشیلكردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك  له‌ ده‌سته‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی:” زانیاری پشتڕاستکراو به‌ بەڵگه‌وه‌ گه‌یشتووەته‌ فیفا ده‌رباره‌ی  ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ی ( محه‌مه‌د فه‌رحان ) ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌كه‌  له‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌غداد،هه‌روه‌ها ده‌ستله‌كارنه‌كێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌كه‌ ( ئه‌سعد لازم )  له‌ ئه‌ندامێتی یانه‌ی زه‌ورا “.

روونیكرده‌وه‌:” ئه‌مه‌ پێشیلكارییەكی روونه‌ بۆ مه‌رجه‌كانی دستپاكی و شیاوكردن بۆ كاركردن له‌ ده‌سته‌كه‌ ،هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكی دیار و زه‌قه‌ بۆ یاساكانی به‌رێوه‌بردن له‌ فیفا “.

جێی باسه‌ فیفا مه‌رجی نه‌بوونی دوو پۆستی ئه‌ندامه‌كان له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق  دانابوو، بەڵام مەرجەکەی جێبەجێ نەکراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this