وادەی خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق دیاریكرا

0
318
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 گەیشتووەتە لیژنەكەمان و هەوڵدەدەین تا ڕۆژی پێنجشەممە، خوێندنەوەی بۆ بكەین و دواتر ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی دەكەین بیخەینە بەرنامەی كارەوە، دەشڵێت” ئامانجی حكومەت لەناردنی ئەم پرۆژە یاسایە وەرگرتنی قەرزە”.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNNی راگەیاند: لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە پرۆژە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2020 پەسەندكراوە و ڕەوانەی پەرلەمان كراوە لەوێشەوە ڕەوانەی لیژنەكەی ئێمە كراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكەین، بۆیە سەرەتا ئێمە لە لیژنەی دارایی خویندنەوەی یەكەمی بۆ دەكەین و دواتر رەزامەندی دەردەبڕین بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەوڵدەدەین تا ڕۆژی پێنج شەممە لە لیژنەی دارایی خوێندنەوەی بۆ بكەین و ئامادەی بكەن تا بخرێتە بەرنامەی كارەوە، هاوكات ئامانجی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2020 زیاتر بەمەبەستی وەرگرتنی قەرزە، چونكە ئەگەر حكومەتی عێراق قەرز نەكات، ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دابەشبكات”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەم پرۆژە یاسایەدا پشكی هەرێم لەماددەكانی 10 و 11 ئاماژەی پێكراوە كە بە هەردوو مادەكەوە شەش بڕگە لە خۆدەگرێت كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لەوە كە حكومەتی هەرێم هەڵدەسێت بە پێشكەشكردنی ئەو داتاو زانیاریانەی كە بونەتە هۆی قەرز و كورتهێنان لەبوجەكەیدا لەماوەی ساڵەكانی (2014-2018)، هاوكات بە ڕێژەش بڕی %12.67 پشكی هەرێم دانراوە لە بودجەی گشتی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this