هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی رێژەی کۆرۆنا لە دهۆک لەلایەن SNN وە ئاشکرا دەکرێت

0
1252

SNN- مەودا مستەفا

دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری وهانی وڵاتی چین، لە ماوەیەكی كەمدا بە شێوەیەكی خێرا بڵاوبووە بێگومان هەرێمی كوردستانیش لەو ڤایرۆسە بەردەنەبووە لە مانگی چوار ئەمساڵ حاڵەتەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە كوردستان تۆماركراو لە ئێستاشدا رۆژانە زۆرترین حاڵەت لە سنوری پارێزگای دهۆك تۆماردەكرێت كە ئەویش 300 حاڵەت لە رۆژێكدا.

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت: هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان هۆكارەكەی بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییانە بە رێكارەكان و جێبەجێنەكردنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی كە پابەندی رێنمایە تەندروستییەكان نەبوون.

دكتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی بە SNNی راگەیاند: دیارە لە ماوەی رابردوو بە تایبەتی لە سێ مانگی رابردوو حاڵەتەكانی تووشبوونی بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و شاری دهۆك بە تایبەتی بەشێوەیەكەی بەرچاو زیادی كردووە هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی كۆرۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان هۆكارەكەی بۆ پابەندنەبوونی هاووڵاتییانە بە ڕێكارەكان و جێبەجێنەكردنی سزا بەسەر ئەو كەسانەی كە پابەندی رێنمایە تەندروستییەكان نەبوون، ئێستا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان رۆژانە زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك تۆمار دەكرێت و دواتر سلێمانی و لە پاشانیشدا هەولێر.

لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا هەمزە رزكی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆك ئاماژەی بەوەشكرد :“هۆكاری زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە رۆژانە پشكنینی زۆر دەكرێت، بە شێوەیەك رۆژانە 60٪ پشكنینەكان بە تەنیا هی سنووری پارێزگای دهۆكە لەكۆی پشكنینەكانی هەرێمی كوردستان، هۆكارێكی تریش ئەوەیە هاووڵاتییان وەكو پێویست پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن، بۆیە رێژەكە رۆژانە بەرز دەبێتەوە”.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوەكو ئێستا 9 هەزار و 425 كەس تووشی ڤایرۆسەكە لەو ژمارەیەشدا 3 و 549 كەس، بە تەنها لە سنووری پارێزگای دهۆك تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this