به‌سه‌رپه‌رشتیی سەرۆكی پەرلەمان لیژنەی دارایی بۆ ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت كۆبوونەوە‌

0
462

SNNـ بڕیار محەمەد

بەمەبەستی پێدانی چەند تێبینی و پێشنیازێك و بەرچاوڕونیی زیاتر به‌لیژنه‌كه‌ له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە 22ی ئەیلول، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ئاماده‌بوونی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبۆوه‌.

كۆبوونەوەكە درێژه‌دان بوو به‌كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ئامادەكردنی راپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

لەكۆبوونەوەكه‌دا د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، چه‌ند تێبینى و پێشنیازێكی بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتر دایە لیژنەكە بەمەبەستی دەوڵەمەندكردنی زیاترى راپۆرتەكەیان بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی.

ئامادەكردنی راپۆرتی لیژنەی دارایی لەكاتێكدایە كه‌تەواوی سەرنج و تێبینییەكانی ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە بەهەند وەرگیراوەو كۆبوونەوەكانیش بەردەوام دەبێت تاوەكو تەواوكردنی راپۆرتەكە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this