تیپی باله‌ی شورته‌ خۆی ئاماده‌كات

0
527
بالەی شورتەی عێراقی

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی شورتەی عێراقی‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كانی تیپی باله‌كه‌ی، ئەمەش  به‌ سه‌رپه‌رەشتی ستافی راهێنانی کە پێكهاتوو له‌ هه‌ریه‌ك ( سه‌لمان رزوقی)ی راهێنه‌ر و عه‌لی فەوزی و محه‌مه‌د زێدانی یاریده‌ده‌ری.

ئه‌مڕۆ كۆتاییهات به‌ واژووكردنی گرێبه‌ستی ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانان ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له‌ ( كه‌ریم هادی ، عه‌لی حه‌یده‌ر ، عه‌لی قاسم ، حسێن حه‌یده‌ر ، محه‌مه‌د عه‌بدولخالق ، غه‌یس نعمه‌ ،ئه‌حمه‌د ساڵح و ئه‌حمه‌د سه‌لمان )بوون.

عه‌لی لامی به‌رێوه‌بەری ئیدارەی تیپه‌كه‌ له‌ میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی یانه‌كه‌ وتی:”  تیپه‌كه‌ پێداگرە له‌م وه‌رزه‌دا  له‌ سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكستی وه‌رزی رابردوو، چوونه‌ نێو ركابه‌ریكردن  له‌ سه‌ر نازناوه‌كه‌ به‌هێز بووە‌ ، پاش ئه‌وه‌ی له‌ دوو وه‌رز پێش ئێستا یانەکەمان بووە پاڵه‌وان”.

هه‌روه‌ها وتی:” واژوومان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك یاریزان ته‌واو كرد، له‌ رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی تر واژوو ده‌كه‌ین  له‌ ئه‌گه‌ری ته‌واوبوونی رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ردوولا و له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كان به‌م نزیكانه‌ ده‌ست به‌ یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنان  ده‌كه‌ین ، ئەمەش بۆ خۆئاماده‌كردن  بۆ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق كه‌ وا بڕیاره‌ ركابه‌رییه‌كانی  له‌ 19ی تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ست پێبكه‌ن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this