ناوبژیوانێكی ئیتاڵی دەکوژرێت

0
806
دی سانتێس

SNN Sport

پێگه‌ی ( فوتبۆڵ ئیتاڵیا ) كوژرانی دانیێلی دی سانتێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵی ناوبژیوانی راگه‌یاند.

له‌ ورده‌كارییه‌كانی رووداوه‌كه‌ ، جیرانه‌كانی دی سانتێس ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوودا ، لاشه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌  له‌ ته‌نیشت كچه‌ هاوڕێیه‌كه‌ی ، هه‌ردووكیان كوژراون له‌ ماڵه‌كه‌یان  له‌ شاری لیچی.

به‌ پێی پێگه‌كه‌ بێت كه‌سێك  رایكردوەو بینراوه‌ له‌و ناوچه‌ییه‌ کە ناوبژیوانه‌ كۆچكردووه‌کە تیایدا ژیاوە ، چه‌قۆیه‌كی هه‌ڵگرتووه‌ ، به‌ڵام هێشتا خۆی شاردووەته‌وه‌.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ سانتێس ژماره‌یه‌ك یاری  له‌ خولی پله‌ سێ و خولی پله‌ دوو به‌رێوه‌بردووه‌ و ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ی به‌رێوه‌بردوون ده‌گاته‌ 130 یاری

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this