لیژنەی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون لە پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

0
217

SNN

بڕیارە بەمنزیكانە لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ چارەسەركردنی چەندین كێشە و گرفتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ لێژنەی شەهیدان و فراكسیۆنە كوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە.

سەوسەن میرخان، سەرۆكی لیژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: “بەمەبەستی چارەسەكردنی كێشەكانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراون وەک لیژنەی شەهیدان بڕیارماندابوو سەردانی بەغدا بكەین، بەڵام بەهۆی چەندین هۆكاری جیاجیا تا ئێستا ئەو سەردانە ئەنجامنەدراوە و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكمان سەردانی بەغدا بكات”.

وتیشی: “دەمانەوێت لەم سەردانەدا كێشە و گرفتەكانی مووچە و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بگەیەنینە بەغدا و داوای ماف و ئیمتیازاتەكان و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان بكەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد “دەمانەوێت لەم سەردانەماندا لەگەڵ لیژنەی كاروباری شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق و فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا كۆببینەوە بۆئەوەی هەماهەنگی لە نێوانماندا بێت و كێشە و گرفتەكانی كەسوكاری شەهیدان چارەسەر بكرێت، پێویستە حكومەتی عێراق ئاوڕێك لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆسیاید بداتەوە و مافەكانیان بدات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this