شاری سلێمانی زۆرترین چالاكی یه‌كێتیی موای تای عێراق له‌ خۆده‌گرێت

0
1103
دیمەنێک لە یاری موای تای

ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport

دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بڕیاریدا كه‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌ چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كانیان، یه‌كێتیی موای تای عێراق له‌ شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامه‌ كورده‌كه‌ی ئه‌نجامدا و تێیدا شاری سلێمانی باوه‌ش بۆ زۆرترین پاڵه‌وانێتی یه‌كێتیه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌ندامه‌ كورده‌كه‌ی یه‌كێتیی مویای تای عێراق تایبه‌ت بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمان سه‌رجه‌م چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌ ئه‌مساڵ ته‌نیا چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت كه‌ شاری سلێمانی زۆرترین چالاكی له‌ خۆده‌گرێت.

سیروان مینه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌ شاری به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی یه‌كێتیه‌كه‌مان كردوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگماندا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانمان ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان ناكه‌ین، بۆیه‌ خۆشبه‌ختانه‌ شاری سلێمانی توانی باوه‌ش بۆ زۆرترین چالاكی بكاته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ ئاسته‌ جیاوازه‌كان”.

وتیشی:” یه‌كه‌م چالاكی كه‌ بڕیاره‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجام بدرێت كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنانه‌ بۆ راهێنه‌رانی عێراق له‌ هۆڵی یانه‌ی ئاشتی، هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی خولێكی راهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانە لەم مانگە، كردنه‌وه‌ی خولێكی ناوبژیوانییە له‌ مانگی داهاتوو، ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتی موای تای یانه‌كانی باكووری عێراق  بۆ ئاستی لاوان و پێشكه‌وتووان”.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات:” به‌داخه‌وه‌ كاتێك لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان نوێنه‌رایه‌تیه‌كان دامه‌زران، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ له‌ پارێزگاكانی كوردستان ده‌بوایه‌ یه‌كێتیی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام  به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی یه‌كێتییه‌كی تایبه‌ت تا ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتییه‌كی تایبه‌تمان نیه‌ ته‌نیا له‌ شاری سلێمانی نه‌بێت كه‌ لقی سلێمانی یه‌كێتیی موای تای عێراقمان هه‌یه‌ و چه‌ندین پاڵه‌وانمان هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا و جیهانیش خاوه‌نی مه‌دالیای زێڕن”.

شاری سلێمانی جیاواز له‌ پارێزگاكانی تری كوردستان توانیویه‌تی له‌یارییه‌ تاكه‌كاندا ده‌ورێكی باڵا ده‌ستی هه‌بێت له‌ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ئه‌نجامه‌ی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌ب و ئاسیا و جیهان، هه‌روه‌ها چه‌ندین پاڵه‌وانیشی بۆ ئاسته‌ جۆراو جۆره‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دروست كردووه‌.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this