ئەو نەوتەی بۆ هەرێم دێت بە نرخێکی زیاتر بفرۆشرێت، سکاڵای یاسای لەسەر هەر چوار پارێزگاکە تۆمار دەکەم

0
565

SNN- عەلی حەمە سەعید

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەری عێراق ئاماژە بەوە دەكات هەموو بەڵگەو دیكۆمێنتەكانم لە وەزارەتی نەوتی عێراق وەرگرتووە لەبارەی بڕی ئەو نەوتە سپیەی كە بۆ هەرێمی دەنێردرێت هاوكات ئەگەر بە زیاتر لەو نرخەی دیاریكراوە بفرۆشرێتەوە بە هاووڵاتییان سكاڵای یاسایی لەسەر هەر چوار پارێزگارەكەی هەرێم تۆماردەكەم.

غالب محەمەد، بە SNNی وت “ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڕوویدا لە دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتییانی هەرێم بە نرخێكی زۆر گران لەو نرخەی كە حكومەتی عێراقی داینابوو بۆ ئەمساڵ ناهێڵین ئەمە دوبارەی ببێتەوە، چونكە ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە بە نوسراوی فەرمی هەموو داتاو زانیارییەكم پێداروە و حكومەتی عێراق بۆخۆی نەوتە سپیەكە دەهێنێتە ناوچەی بازیان و لەوێوە دەگوازرێتەوە بۆ شار و شارۆچكەكانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ماوەی دوو مانگە بە بەردەوامی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە پەیوەندیداین تا توانیمان ڕەزامەندی ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی بۆ هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم بە ئیدارەی گەرمیانیشەوە دەربڕیوە كە كۆی گشتی پیویستی هەرێم بریتیە لە 250 ملیۆن لیتر بۆ ئەوەی هەموو خێزانێك بەرمیلێك نەوتی بەربكەوێت، هاوكات حكومەتی عێراق بۆ هەر لیترێك بڕی 150 دیناری دیاریكردووە بەرمیلێك ئەگەر 210 لیتر بێت دەكاتە نزیكەی 31 هەزار و 500 دینار سێ‌ هەزاریش بۆ گواستنەوەی نەوتەكە لە بازیانەوە نزیك دەبێتەوە لە 35 هەزار دینار، بەڵام ئەگەر لەو 35 هەزار دینارە زیاتر وەربگیرێت لە هاووڵاتییان ئەوا بەبێ‌ جیاوازی سكاڵا لەسەر هەر چوارپارێزگاكەی هەرێم تۆماردەكەم”.

ئەو پەرلەمانتارەی كورد ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەوە دڵنیاین كە هاووڵاتییان متمانەیان بە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم نەماوە، بۆیە بەدڵنیاییەوە هەر كارێكی نایاسایی رووبدات لەم بابەتەدا ئێمە سەرەڕای تۆماركردنی سكاڵا وەزارەتی نەوتی عێراقیشی لێ‌ ئاگادار دەكەینەوە، چونكە ناكرێت مافێكی سەرەتای هاووڵاتییان بكرێتە هۆكارێك بۆ گەندەڵی و كۆكردنەوەی پارە لەسەر گیرفانی ئەو هاووڵاتییانەی كە بە 60 ڕۆژ جارێك نیوە موچەیەك وەرناگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this