سعودیە مەرجی هەیە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل

0
212

SNN

سەرۆکی دامەزراوەی شا فەیسەڵ و ئەندامی خێزانی شاھانەی سعوودیە تورکی بن فەیسەڵ رایگەیاند: ھەڵوێستی سعوودیە لەبارەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەیە، “دەبێت دەوڵەتی فەلەستین رابگەیەندرێت و پایتەختەکەی رۆژھەڵاتی ئۆرشەلیم بێت”.

راشیگەیاند: “دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین ھەبێت و پایتەختەکەی رۆژھەڵاتی ئۆرشەلیم بێت. ئەمە یەکەم بابەتی سەرەکی دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبە. ئەگەر ئیسرائیل به‌ر له‌ 18 ساڵ ئەو دەستپێشخەرییەی قبوڵ بکردایە، ئێمەش بەو ئاراستەیە کارمان دەکرد و ئێستا دەوڵەتی فەلەستین ھەبوو. بەداخەوە تاکە رێگر لەبەردەم ئەو ھەوڵانە ئیسرائیل بوو”.

ئاشكراشیكرد: ھەر جۆرە قسەیەکیش لەبارەی بوونی ناکۆکی لەنێوان شای سعوودیە و شازادەی جێنشین لەسەر ئەو بابەتە راست نیە.

وتیشی: “پێموایە ئەگەر بتانەوێت ھەڵوێستی خەڵکیش بزانن، خۆ ئەوە زیاتر لە 90%ی خەڵكەكە پشتگیری لە ھەڵوێستی سعوودیە دەکەن، کە دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین درووست بکرێت و پایتەختەکەی رۆژھەڵاتی قودس بێت. ئەمەش بە مەبەستی گەیشتن بە ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this