پێنج یاریزانی تر ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە دەکەن

0
1992
ئۆمتیتی

SNN Sport

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەردەوامە لە فرۆشتنی یاریزانەکانی و  چاوەڕوان دەکرێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، دەستبەرداری پێنج یاریزانی تری ببێت.

بەرشەلۆنە بە فەرمی سیمیدۆی بە 30 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی وڵڤەرهامپتۆن دا، لە کاتژمێرەکانی داهاتوو چاوەڕوان دەکرێت سوارێز پەیوەندی بە ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات، ئەمەش دوای دەستبەرداربوون لە راکیتچ ، ئارسر و ڤیدال.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری هەریەکە لە ئۆمتیتی، تۆدیبۆ، رافینیا و برایسوایت و جۆنیۆر فێربۆ ببێت.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بەرشەلۆنە سێرجینۆ دیستی یاریزانی یانەی ئەجاکس بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، نرخەکەشی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە لە کاتی گۆڕانکارییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this