ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى و پارتى له‌ هه‌ولێر

0
738
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN ـ بڕیار محەمەد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ شارى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیش ده‌ڵێت: “گه‌ڕى كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین”.

له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رپرسى مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا رایگه‌یاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ یەکێتیی نيشتمانيی کوردستان کۆبووینەوە بە مه‌بەستی تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەردوولا بیروڕامان لەیەکترەوە نزیک بوو لە داهاتووشدا کۆبوونەوەکانمان بەردەوامی دەبێت”.

دواتر رزگار حەمەعەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نيشتمانیی کوردستان و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و حزبه‌ له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یانه‌وه‌ وتى: “لە داهاتوویه‌کی نزیکدا لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان لەگەڵ تەواوی لایه‌نە سیاسییەکان کۆدەبینەوە بۆ ئەوەی هەموومان کۆدەنگبین لەسەر پرسی هەڵبژاردنەکان و بۆ ئەوەی هەموومان دەستکەوتی باش بۆ کورد بەدەستبهێنین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this