سێرجی رۆبێرتۆ: پاش دۆڕاندنه‌ شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ به‌رامبه‌ر بایرن میونخ یاریزانه‌كان ئاره‌زووی یاریكردنیان نه‌مابوو

0
364
سێرجی رۆبێرتۆ و میسی

SNN Sport

سێرجیۆ رۆبێرتۆی یاریزانی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی  له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رادیۆ (RAC1)ی كه‌ته‌لۆنی ، ئاره‌زوونه‌كردنی یاریزانانی یانەکەی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی تۆپی پێ پاش شكسته‌ شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بایرن میونخ  به‌ هه‌شت گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ دووپاتكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌سته‌می  له‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌ کرد.

چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

*لویس سوارێز؟

– به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت رێزی لێده‌گرم ، ئه‌و یاریزانێكه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا زۆری پێبه‌خشین و له‌ ئیستادا له‌گه‌ڵ ئێمه‌یه‌ ، به‌ڵام ئەگه‌ر بڕوات ئه‌و  لە هێزی ئه‌تلەتیكۆ مه‌درید زیاتر ده‌كات”.

*ئابڕوچوونه‌كه‌ی بایرن میونخ ؟

-ئه‌سته‌م ده‌بێت له‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌ ، خراپترین هاوینمان به‌ سه‌ربرد و پاش یارییه‌كه‌ ئاره‌زوومان نه‌ده‌كرد بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ یاریكردنی تۆپی پێ”.

*داهاتووت ؟

-ئاره‌زووی رۆیشتن ده‌كه‌م بۆ خولی ئه‌مریكی له‌ ساڵانی دوایی كاره‌وانی وه‌رزشیم ، به‌رشەلۆنه‌ یانه‌ی ژیانمه‌ و ده‌مه‌وێت لێره‌ بمێنمه‌وه‌ بۆ ركابه‌ریكردن له‌ ئه‌وروپا ، به‌ڵام پێمخۆشه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ خولی تۆپی پێی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌م ، پێشبینیم نه‌ده‌كرد كه‌ من  له‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا ببمه‌ یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی به‌رشەلۆنە”.

*رۆیشتنی میسی ؟

-وه‌كو هه‌ر هانده‌رێكی به‌رشەلۆنه‌ بیرم كرده‌وه‌ ، كه ‌ئه‌م بابه‌ته‌ راست نیه‌ ، مه‌زنده‌ی به‌رشەلۆنه‌م به‌ بێ میسی نه‌ده‌كردوو ده‌پاڕامه‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی ،له‌و كاته‌وه‌ی له‌ تیپی یه‌كه‌مدام ، هه‌میشه‌ به‌ هه‌مان په‌رۆش و خواستنه‌وه‌ ده‌یبینم “.

*چامپیۆنس لیگ.. گرفتی راسته‌قینه‌ ؟

– هه‌میشه‌ متمانه‌م به‌ تواناكانمان هه‌یه‌ له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و متمانه‌م به‌ یاریزانان هه‌یه‌”.

*مانه‌وه‌ی ریكی پویگ ؟

– مانه‌وه‌ی له‌ تیپی یه‌كه‌م بابه‌تێكی ئاڵۆزه‌ ، ئه‌مه‌ش بڕیارێكی تایبه‌تە به‌ خۆی ، من بڕیاری مانه‌وه‌مدا  بۆ ركابه‌ریكردن له‌ سه‌ر شوێنه‌كه‌ ، ئەگه‌ر خه‌ونی درەوشانه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ ، ئه‌وا وه‌رزه‌كه‌ درێژه‌ و كه‌س نازانێت ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت رووبدات و ده‌بێت ده‌رفه‌ت بقۆزیته‌وه‌ كاتێک بۆی ده‌رەخسێت”.

*كومان ؟

-وامان لێده‌كات راهێنانی زۆر بكه‌ین و راهێنانه‌كان درێژ بوونەتەوە‌ و به‌شێوه‌یه‌كی باش كار ده‌كه‌ین ، له‌ لایه‌نی ته‌كتیكییه‌وه‌ ده‌یبینم ئاماده‌یه‌ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ یاریزانان ، بابه‌ته‌كان به‌ روونی بۆمان ئاشكرا ده‌كات و ئه‌مه‌ش كارێكی باشه‌ بۆ تیپه‌كه‌ و متمانه‌ی ته‌واوم پێی هه‌یه‌ و به‌ هه‌موو  یاریزانان”.

* پێگه‌كه‌ت له‌م وه‌رزدا ؟

-وابزانم له‌م وه‌رزدا له‌ باڵی راست ده‌بێت ، به‌ڵام یاریكردنم وه‌ك ئیرتیكاز زۆرم به‌دڵه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this