پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری کرا

0
171
لیڤاندۆڤسکی، نۆیەر، دی برۆین

SNN Sport

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ئەمڕۆ پاڵێوراوانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا دیاری کردوو تێیدا هەر سێ یاریزان رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  و مانوێل نۆیەر لە بایرن میونخ و وکیڤن دی برۆینی بەلجیکی لە یانەی مانچستەرسیتی، وەکو سێ پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی کیشوەرە پیرەکە دیاری کران.

بڕیارە مانگی تشرینی یەکەم لە کاتی تیروپشکی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان باشترین یاریزان دیاری بکرێت.

لە سەر ئاستی راهێنەران هەریەکە لە یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ، هانز فلیکی راهێنەری بایرن میونخ، جولیان ناگلیسمانی راهێنەری یانەی لایپزیگ پاڵێوراون و خەڵاتی باشترین راهێنەریان پێدەدرێت.

وەرزی رابردوو یانەی بایرن میونخ توانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە،هەموو یارییەکانی خولەکەی بردەوە کە لە 23ی مانگی ئابی رابردوو یاری کۆتایی  ئەنجام دراو توانی 1-0 لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بباتەوە.

لە وەرزی رابردوو  ڤان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا بوو، خەڵاتی باشترین راهێنەریش بە یۆرگن کلۆپی راهێنەری هەمان یانە درا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this