29ی ئەیلول بایدن و ترەمپ یەکەم دیبەیتی راستەوخۆ ئەنجام دەدەن

0
141

SNN

29ی ئەیلول کاتژمێر 9 شەو بەکاتی ئەمریکا دیبەتێکی راستەخۆ لەنێوان (جۆ بایدن) پاڵێوراوی دیموکراتەکان و (دۆناڵد ترەمپ) پاڵێوراوی کۆمارییەکان لە تەلەفیزۆنی C-SPAN پەخشدەکرێت.

له‌ یه‌كه‌مین دیبه‌یتی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان تیشكده‌خرێته‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نووكه‌یی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له‌نێویاندا په‌تای كۆرۆنا ڤایرۆس و دادگای باڵا و مه‌سه‌له‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی، یه‌كه‌مین دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دیبه‌یته‌كه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر شه‌ش بڕگه‌دا و هه‌ربڕگه‌یه‌ك 15 خوله‌كی بۆ دانراوه‌ و شوێنی دیبه‌یته‌كه‌ له‌ زانكۆی كیس ویسترن ریزێرڤ له‌ كلیفلاند-ی ئۆهایۆ، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دیبەیتەکە لەلایەن دیبه‌یته‌كه‌ش كریس واڵاس رۆژنامه‌نووسی به‌ توانای فۆكس نیوز به‌ڕێوه‌ دەبرێت، لای خۆیەوە بایدن دەڵێت: “به‌دوای تره‌مپدا ده‌گه‌ڕێم بۆ چه‌له‌حانێ” و به‌رپرسیارێتی دیبه‌یته‌كه‌ش هه‌ڵده‌گرم، ده‌زانم چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ترسنۆكه‌كاندا ده‌كه‌م- كارێكی قورسه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌م ترەمپ ده‌كه‌وێته‌ هات و هاوار و ژاوه‌ژاو”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this