ده‌رجال داوا له‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كات ئەگه‌ر په‌ڵپیان له‌ كاری وه‌زاره‌ت هەیە بەڵگەنامە پێشكه‌ش بكه‌ن  

0
128
عەدنان دەرجال

SNN Sport

عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق  داوای له‌ یانه‌ و یه‌كێتییه‌ وه‌زرشییه‌كان كرد بەڵگەنامەی فه‌رمی پێشكه‌ش بكه‌ن  له‌ ئه‌گه‌ری ئەوەی  په‌ڵپیان  له‌ كاری وه‌زاره‌ت هه‌بوو.

ده‌رجال له‌ كۆمێنتێكیدا  له‌ لاپه‌ره‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووك بڵاوه‌یكرده‌وه‌ و وتی:” وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش له‌سه‌ر یه‌ك ماوه‌ له‌ سه‌رجه‌م یانه‌ و ده‌سته‌ كارگێرییه‌كان ده‌وستێت و هیچ به‌رژه‌وەندییه‌ك یاخود مه‌به‌ستێك نیه‌ له‌ وه‌ستان له‌گه‌ڵ لایه‌نێك له‌ سه‌ر به‌رژه‌وەندی لایه‌نێكی تر له‌ نێوان یانه‌كان یان له‌ ناو یه‌ك یانه‌ و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رجه‌م كەیسه‌كان به‌ رێگا یاساییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات”.

روونیكرده‌وه:‌” ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی یانه‌و  په‌راوی‌ فه‌رمی هه‌یه‌،  پێویسته‌ له‌ سه‌ری بیداته‌ فه‌رمانگه‌ی یاسایی  له‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ڵده‌ستین به‌ گرتنه‌ به‌ری رێكکاری پێویست و گونجاو به‌ خێرایی ، ئەمەش پاش دڵنیابوونه‌وه‌ و وردبینی ، نه‌ك به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یاند وتۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ قسه‌كردن به‌ڵكو له‌ رێی كه‌ناڵه‌ فه‌رمییه‌كان  له‌ وه‌زاره‌تی لاوان و ئه‌وه‌ی په‌ڵپی هەیه‌ یاخود زوڵملێكراوه‌ ، بەڵگەنامە فه‌رمییه‌كانی  پێشكه‌ش بكات و به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ستی تایبه‌ت  به‌ بابه‌تی په‌ڵپه‌كەی لەگەڵبێت‌”.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this