حکومەتی عێراق بڕیارێک لە قازانجی جوتیارانی کوردی ناوچە جێناکۆکەکان دەدات

0
439

SNN

وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیاریدا، كاركردن به‌ گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می بەعس رابگرێت، بڕیارەکەش لە قازانجی خاوەن زەوییە ئەسڵەکانی ناوچەکەیە کە کوردن.

ئەم بڕیارە رێگری لە عەرەبە هاوردەکان دەكات، بەپێی گرێبەستەکانی سەردەمی رژێمی سەدام، زەویوزاری جووتیارانی کورد لەو ناوچانە زەوت بکەن.

بڕیارەکەی وه‌زاره‌تی داد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 23/9/2020 ده‌رچووه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌ بڕگه‌یه‌كی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق كراوه‌، هاتووه:‌”هەموو ئەو گرێبه‌سته‌ كشتوكاڵییانەی له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تیش كه‌ركوك ئه‌نجامدراون، هەڵدەوەشێنەوە”.

بڕیارەکە دەشڵێت: “دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ بە پشتبەستن بە کۆبوونەوەی حکومەتی فیدراڵ لەساڵی 2007دا، تا ئەنجومەنی وەزیران خۆی ئەو پرسە یەکلا دەکاتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this