سبەینێ مووچەی بەێوەبەرایەتی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم خه‌رجدەكريت

0
1145

 SNN- عەلی حەمە سەعید

نووسینگەی وەزیری دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت “سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 24/9/2020 مووچه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم خه‌رجدەكريت بۆ مانگی 5/2020 بەڕێژەی 100٪.

فەرمانگە فیدڕاڵییەکان لە هەرێم بریتین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نیشتەجێبوون و کارتی زانیاری.

ڕۆژی 17ی ئەیلولی 2020 کاکا ئومێد، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕەگەزنامەى هەرێم لە بەغدا لە پۆستێکیدا وتی: “لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەى هەرێم بۆ دابینکردنی موچەی ئەفسەر و کارمەندانی ڕەگەزنامە بۆ مانگەکانی چوار تاوەکو هەشت لیژنەیەک پێکهێنراوە.”

دەشڵێت: “رۆژی (17ی ئەیلولی 2020) توانیمان ڕەزامەندی وەربگرین بۆ سەرفکردنی موچەکانیان.”

ماوەى زیاتر لە پێنج مانگە ئەفسەر و کارمەندانی فەرمانگە فیدڕاڵییەکانی لە هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە، هەفتەى ڕابردوو پارەکە نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان و خراوەتە سەر حسابی بانیی هەرێمی کوردستان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this