ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ هەموو یاریزانانی بەرشەلۆنە ئاشکرا بوو

0
490
بەرشەلۆنە

کەمێک پێش ئێستا ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە کراوە، نەرێنی بووەو هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووە.

رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووەتەوە،ئەمڕۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هەموو یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدراوە، هیچ یاریزانێک هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبووەو پشکنینەکان نەرێنی بووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە، رۆژی  هەینی یانەی بەرشەلۆنە مەشق و  راهێنان ئەنجام دەدەنەوە،بەڵام یاریزانان بە جیا راهێنان دەکەن تا 18ی ئایار.

لە ئیسپانیا ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاوبووەوە، بەوهۆیەوە زیاتر لە 20000 هەزار کەس گیانیان لە دەستدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this