سەدر” هەندێک لە گروپەکانی حەشدی شەعبی کار لەسەر لاوازکردنی عێراق دەکەن”

0
177

SNN

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق لە کۆمەڵێک تویتدا داوا دەکات کە چەند گروپێك لە حەشدی شەعبی واز لە کوشتنی کەسایەتییەکانی عێراق و بۆردومان بهێنن، دەڵێت “بەسە راگیرکردنی دڵی ئێوە لەبەرامبەر هەبوونی ئەو هەموو بۆردومان و تیرۆرە”.

هەروەها سەدر داوا لە میلیشیاو گروپەکانی نێو حەشی شەعبی دەکات کە کۆتایی بەوە بهێنن گۆڕەپانی عێراق بۆ ململانیی خۆیان بەکاربهێنن، داواش دەکات هەموان هەوڵی سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی بدەن بۆ ئەوەی عێراق لە دەستمان دەرنەچێت، چونکە عێراق لەوە زیاتر بەرگەی شەرو ناکۆکی ململانێ و تیرۆر ناگرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this