به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان به‌یاننامه‌یه‌كیان ‌دژى ده‌ستتێوه‌ردانى بزووتنه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌

0
573
لۆگۆى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌دژى ده‌ستوه‌ردانه‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنى گوڵستان محه‌مه‌د ناده‌ستوورییه‌، ده‌شڵێن: “هه‌موو جۆره‌ ده‌ستتێوه‌ردانێكى بزووتنه‌وه‌كه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ واژووى هه‌ریه‌كه‌ له‌: عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، شایان عه‌سكه‌رى، شیرین ئه‌مین، دابان محمه‌د، ئاشنا عه‌بدوڵا و جه‌لال محه‌مه‌دى له‌سه‌ره‌ هاتووه‌، “ئێمه‌ ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى نوێى سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆن، كۆى پرۆسه‌كه‌ ناده‌ستوورییه‌”.

له‌ كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “هه‌موو ده‌ستتێوه‌ردانێكى به‌رپرسانى گۆڕان له‌ هه‌ر ئاستێكدابێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، پێداگرین له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى پێشوومان كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (دابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆن، ئاشنا عه‌بدوڵا، جێگر، جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌ر) بوون تێیدا”.

 

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌

ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌

بەشی بکە لە
تاگەکانگۆڕان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this