تووشبووانی كۆرۆنا زۆربوون و پشكنین تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت بەركەوتووی یەكەمی تووشبوون

0
353

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بڕیاردراوە كە تەنها پشكنین بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە بەركەوتەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنان و نیشانەی توندیان هەیە، هاوكات هۆشداریش دەدرێت لە ئەگەری وەرنەگرتنی تووشبووانی كۆرۆنا بەهۆی پڕبوونی نەخۆشخانەكان.

ئاراس حەمەسەعید، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە ئەنجامی ئەو پشكنینانەی كە ڕادەگەیەنرێت بە ڕێژەی لە%50 تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماردەكرێت لە سنورەكەدا، ئەمەش وایكردووە كە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەكە بەردەوام لە بەرزبونەوەدابێت، بەڵام ئێمە تاواناكانمان سنوردارە و ناتوانین هەموو تووشبووەكان وەربگرین بەڵكوو تەنها ئەو كەسانە وەردەگرین كە نیشانەكانیان بە توندی تیادا دەركەوتووە بەكەڵكی ئەوە نایەن لەماڵەوە چارەسەر وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشكرد، “هەر بەهۆی زۆربوونی حاڵەتانی تووشبوون بەكۆرۆنا، بڕیارمانداوە كە پشكنین تەنها بۆ ئەوكەسانە بكەین كە كەسی یەكەم و بەركەوتوی ئەو نەخۆشخانەن كە نیشانەی توندیان هەیە و لە كاتێكدا پێشتر پشكنینمان بۆ ئەو كەسانەش دەكرد كە نیشانەكانیان بە سوكی تێدا بوو، بۆیە لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا پڕبووە و نەخۆشەكان لە سەنتەری كۆرۆنا لە ناو خۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی وەردەگرین”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ئەوەشی خستەڕوو، تاوانای وەرگرتنی نەخۆش لەو سەنتەرەش دیاریكراوە و ناتوانین ژمارەیەكی زۆر نەخۆش وەربگرین لە ئێستادا زیاد لە 16 نەخۆشی تێدایە و 12 نەخۆشیان لە ژێر ئۆكسجیندان، بۆیە وەك هەموو جارێك داواكاریمان لە هاووڵاتییان ئەوەی كە تاك پارێزی ئەنجام بدەن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان ببن”.

بەگوێرەی دواین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بەتووشبووانی بە كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە 29 هاووڵاتیی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 66 هاووڵاتیش لەژێر چارەسەی پزیشكیدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this