سەرۆکی ڤەنزوێلا “ئەمریکا بوەتە هەڕەشەكی گەورە بۆ ئاشتیی جیهان”

0
146

SNN

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا رایگەیاند، ئەمریکا بوەتە هەڕەشەكی گەورە بۆ ئاشتیی جیهان.

مادورۆ، لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفەرانسەوە بەشداری 75هەمین کۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکانی كرد و لە وتارێكدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد لەبەرامبەر گەماڕۆكانی تاک لایەنی ئەمریکا بوەستنەوە.

سەرۆكی ڤەنزوێلا وتی، “وڵاتەكەمان لە هەموو لایەکەوە تووشی هێرشەکانی ئەمریکا بووەتەوە، ئەمریکا بووەتە هەڕەشەكی گەورە بۆ ئاشتیی جیهان، لە ئێستادا ئەمریکا گەمارۆکانی کە لەسەر ئێران و ڤەنزوێلای سەپاندووە زیادکردوە بۆیە پێویستە داوا بكەین گەمرۆکانی تاک لایەنی ئەمریکا کۆتایی بهێنرێن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this