گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24/9/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
640
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  پێنجشەممە (25/9/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • ئەگەر یانەیەک بتوانێت، ئەوا یانەی سڤییایە.
  • پاڵەوانەکەی ئیسپانیا بە شوێنی بردنەوە دەگەڕێت لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر بە بایرن میونخ.
  • سوارێز پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کرد.
  • پشوو لە یانەی ریاڵ مەدرید،هازارد خێرا دەبێت لە پێناو گەڕانەوە و ئەنجامی پشکنینی ئۆدیگاردیش هەڵە بووە.

ئاس:

  • یانەی سڤییا بە بێ ترس رووبەڕووی یانەی بایرن میونخ دەبێتەوە.
  • یانەی سڤییا بە شوێنی جامی دووەمی سوپەری ئەوروپا دەگەڕێت بەرامبەر بە بایرن میونخ.
  • لۆپتیگوی:” ماوەیەکی زۆرە هیچ یانەیەکم نەبینیوە هێندەی بایرن میونخ هێزی هەبێت.
  • یەکەم یاری ئەوروپییە هاندەران ئامادە دەبن.
  • بە فەرمی سوارێز بووە یاریزانی ئاتلەتیکۆ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت لە گرێبەستی سوارێز 6 ملیۆن یۆرۆی لە کاتی گۆڕانکارییەکان پێدەدرێت.
  • ناچۆ دەیەوێت خولەکی زیاتر یاری بکات و بریکارەکەشی گرێبەستەکان هەڵدەسەنگێنێت.

سپۆرت:

  • دیست هەموو شتێک بە بەرشەلۆنە دەدات.
  • ئەم یاریزانە گرێبەستی یانەی بایرن میونخی رەتکردەوەو دەیەوێ بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ بکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ یاریزانەکەی ئەجاکس کردووە.
  • سوارێز پەیوەندی بە ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە دەکات و ئەمڕۆ ماڵئاوایی دەکات.
  • ئانسۆ فاتی لە تیپی یەکەم دەبێت و 400 ملیۆن یۆرۆ نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی.
  • سیمیدۆ بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی تری زیادە پەیوەندی بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
  • یانەی سڤییا ئەمڕۆ بەرامبەر بە بایرن میونخ بە شوێنی جامی سوپەری ئەوروپا دەگەڕێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • ماڵئاوایی بکوژ.
  • لویس سوارێز چووە ئاتلەتیکۆ مەدرید و بەرشەلۆنە 6 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت و ئەمڕۆ ماڵئاوایی دەکات لە یانەکە.
  • پیانیچ:” رۆناڵدۆ پێی راگەیاندم دڵخۆشم بەهۆی تۆوە.
  • هەنگاوێکی ماوە بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ دیست بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this