وه‌زاره‌تى دارایی لێبڕینى مووچه‌ى كه‌مكرده‌وه‌ بۆ 18%

0
2016
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كانى ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ مووچه‌ى مانگى نیسان به‌ لێبڕینى 18% دابه‌شده‌كرێت.

به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى وه‌ریگرتوون، ” ئه‌مڕۆ به‌ نووسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رجه‌م گه‌نجینه‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لێبڕینى مووچه‌ ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێژه‌ى 18% ده‌بێت نه‌وه‌ك 21%، ئه‌و كه‌سانه‌ى مووچه‌یان له‌ 300 هه‌زار كه‌متره‌ هاوشێوه‌ى مانگه‌كانى پێشوو لێبڕینى مووچه‌ نایانگرێته‌وه‌ و پله‌باڵاكانیش به‌ هه‌مانشێوه‌ مووچه‌كه‌یان به‌ڕێژه‌ى 50% ده‌بێت”.

ده‌قى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى:
بۆ گشت گەنجینەكان
لەسەر راسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگاداركردنەوەی فەرمانگەكان بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نیسانى 2020 بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
1. مووچەی فەرمانبەران بەڕێژە 18 كەمكردن دەبێت.
2. سەبارەت بە مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی پیشوو دەبێت.

بەشی بکە لە
تاگەکانئابوورى
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this