رۆمێرۆ ده‌یه‌وێت مانچسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت

0
416
رۆمێرۆ

SNN Sport

سێرجیۆ رۆمێرۆ گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی  یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ، هه‌وڵی زۆرده‌دات پێش داخستنی  ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی  یاریزان له‌ یانه‌كه‌ بڕوات.

ئەم گۆڵپارێزە  ئه‌رجه‌نتینییه‌ بووەته‌ بژارده‌ی سێهه‌م له‌ لای راهێنه‌ر، پاش گەڕانه‌وه‌ی دین هه‌ندرسۆن  به‌ خواستن له‌ شیفڵد یونایتد.

به‌پێی رۆژنامه‌ی ( زه‌ سه‌ن ) بێت،رۆمیێۆ توڕه‌یه‌  له‌ پێنەدانی دەرفەتی یاریكردن له‌ یاری نیوە كۆتایی خولی ئەوروپالیگ  له‌ به‌رامبه‌ر سڤییا کاتێک مانچسته‌ر یونایتد دۆڕا.

پاش ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ژماره‌ 2 بووە لە  دوای دیخیا ،ئێستا بۆ ئاڵنگارییه‌كی نوێ ده‌گەڕێت  بۆ کاتی زیاتری یاریكردن .

بە قسەی رۆژنامەکە مانچسته‌ریونایتد رێگر نیه‌ له‌ رێگەپێدانی به‌ رۆیشتنی ئەم گۆڵپارێزە ، به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ردا برە  پاره‌یه‌كی باشی دەوێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this