له‌ نێو ماڵى خاوه‌ن دوكانێكى عه‌لوه‌ 600 كیلۆ پیازى خراپبوو ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

0
1219

SNN- سیروان حه‌سه‌ن 

قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاشكرایده‌كات “لە نێو ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی عەلوەی کەلار دەست بەسەر بڕی 600 کیلۆ پیازی خراپبوودا گیرا و به‌هۆیه‌وه‌ سزایان داوه‌”.

به‌پێى راگه‌یەنراوێكى قایمقامیه‌تى كه‌لار ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌؛ لیژنەکانی قایمقامیەتى قەزاکە لەنێو ماڵی خاوەن نووسینگەیەکی عەلوەی کەلار دەست بەسەر بڕی 600 کیلۆ پیازی خراپبوودا دەگرن دواى ئه‌وه‌ى پیازه‌كه‌یان له‌ناو بردووه‌، پسوڵەی سزادانیشیان بۆ خاوەنەکەی كردووه”.

ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، پێشتر زانیارییان هه‌بووه‌ ئه‌و پیازه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ دانراوه‌، بۆیه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه‌ پشكنینان ئه‌نجامداوه‌ كه‌ خاوەنەکەی ویستوویەتی لە نێو بازاڕی شاری کەلار بە سەر هاووڵاتیدا ساغی بکاتەوه.‌

جێگای ئاماژەیە پێشتر لیژنەی عەلوەی کەلار لە نێو نوسینگەیەکی عەلوەی کەلاردا دەستیان بە سەر بڕی سێ تۆن پیازی خراپ و نەشیاو بۆ خواردندا گرت و نووسینگەکەیان داخست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this